زیندانییە ئازادبووەكانی بادینان: بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پشتڕاستدەكەینەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زیندانییە سیاسییە ئازادبووەكانی بادینان پەیامێكیان بڵاوكردەوە و رایانگەیاند، بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لەبارەی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە هەرێم پشتڕاست دەكەنەوە و خاڵەكانی دروستن.

زیندانییە سیاسییە ئازادبووەكانی بادینان رایانگەیاند، ئەو لێدوان و بەیاننامانەی حكومەتی هەرێم ڕەتدەكەینەوە كە لە دژی خواستی ئەمەریكا بۆ فراوانكردنی ئازادی ڕادەربڕین بڵاویدەكەنەوە و وەكو زیندانیە سیاسیە ئازادبووەكانی بادینان تەواوی خاڵەكانی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا پشتڕاست دەكەینەوە و دروستن.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن، ئازادی ڕادەربڕین و ڕاگەیاندن لە هەرێم، لە خراپترین ئاستدان و بەدەیان ڕۆژنامەنووس و چالاكوان دەستگیركراون. دەشڵێن، ئەو دەسەڵاتەی ئێستا لە هەرێمی كوردستان هەیە شەرعیەتی یاسایی نەماوە و نوێنەرایەتی گەلی كوردستان ناكات.

داواش دەكەن، ئەمریكا بەردەوام بێت لە فشارەكانی بۆ بەرەو پێشبردنی ئازادی ڕاگەیاندن و ڕادەربڕین و چەسپاندنی بنەماكانی دیموكراسی و ڕاستكردنەوەی دەسەڵاتی ئێستا كە بكەوێتە خزمەتی هاووڵاتیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا