پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای شیاومی مۆبایلە نوێیەکەی شیاومی میکس فۆڵد3 بەباشترین تایبەتمەندی دروستدەکات و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکان.
شیاومی میکس فۆڵد3 کێشەکەی 255 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 8.1 ئینج و دیقەی2208/1768 پێکسڵ، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ئەیت پڵەس جین توو و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57ی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+24+8) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە 12 یان 14 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 4600 میلی ئەمپێرە.