پۆڵەتیک پرێس
ئینفنێکس تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی خستەڕوو کە چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرێکی بەهێزی مۆبایلە زیرەکەکان بێت.
ئینفنێکس هۆت 20 کێشەکەی 195 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.82 ئینج و دیقەی720/1612 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 500 مۆمە.
چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ جی85 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی52 ئێم سی توی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(13+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە.
بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەڕەنگەکانی ڕەش، سپی، شین و سەوز بەردەستە.