سزاكەی دی ماریا جێگیر كرا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەو شەڕە گەورەیەی لە دووەمی یاری سەرەتای وەرزدا لە نێوان یاریزانانی پاریس سانت جێرمان و مارسیلیا ڕوویدا پێش تەواو بوونی یارییەكە و داوەر ناچار بوو 5 یاریزان بە كارتی سور بكاتە دەرەوەی یاریگا.

كێشەكە هێند گەورە بوو ناچار دەبوو یەكێتی تۆپی پێی فەڕەنسا و لیژنەی سزاكانی سەر بە یەكێتییەكە هەڵبستن بە كارێك كە ئیدی كۆتایی بە هەموو ئەو كێشەیە و كێشە هاوشێوەكانی بهێنێت لەو بارەیەشەوە چەندان سزای توند بە سەر یاریزانانی هەردوو یانەدا سەپێندرا هەروەك بڕیارە ڕۆژی 30 ئەم مانگە جارێكی تر لەگەڵ نەیمار و ئەلڤارۆی بەرگریكاری ئیسپانی یانەی مارسیلیا لێكۆڵینەوە دەست پێ‌ بكەنەوە بە هیوای ئەوەی كۆتایی بە تەواوی ئەو كێشانە بهێنن كە باسیان لێوە دەكرێت بە تایبەت لایەنی ڕەگەز پەرستی كە زۆر جەختی لە سەر كراوەتەوە لەم كێشەیەدا.

هەر لەو بارەیەوە ئەمڕۆ سزاكەی ئەنخێل دی ماریای یاریزانی ناوازەی ئەرجەنتینی یانە پاریسییەكە بڵاو كرایەوە تیایدا ئاشكرا كراوە كە دی ماریا 4 یاری داهاتووی یانەكەی دوورخراوەتەوە و یاری ناكات لەگەڵ پاریس كە ئەو یارییانەش بەرامبەر هەر یەك لە یانەكانی (ئێنجی و دیجۆن و نانت و نیم) دەبێت.

لیژنەی سزاكانی سەر بە یەكێتی تۆپی پێی فەڕەنسا بڵاوی كردۆتەوە: بە پێی بڕگەی 1 ی مادەی 12 ی یاسای سزاكان دەبوو دی ماریا لە 4 بۆ 6 یاری ڕابگیرێت، بەڵام بە هۆی ئەوەی كێشەكە زۆر گەورە بوو ئەویش تەنها تفێكی كرد بوو هەر بۆیە سزاكەی سووك كرا بۆ 4 یاری بە هیوای ئەوەی جارێكی تر هەڵسوكەوتی لەو شێوەیە ئەنجام نەداتەوە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا