یەكێتی پیاوان: 534 حاڵەتی توندو تیژی بەرامبەر پیاوان تۆماركراون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەكێتی پیاوانی كوردستان رایگەیاند، لە ساڵی 2022 لە سەرجەم لقەكانیان 534 حاڵەتی سكاڵا و توندوتیژی بەرامبەر پیاوان تۆماركراوە و 65 پیاو خۆیان كوشتووە و پێنج پیاوی دیكەش كوژراون.

رۆژی شەممە 31_12_2022 بورهان عەلی سەرۆكی یەكێتی پیاوانی كوردستان، لە كۆنگریەكی رۆژنامەنووسیدا، ئاماری چالاكییەكانی رێكخراوەكەی راگەیاند و وتی، ئەمساڵ 534 حاڵەتی سكاڵا و توندوتیژی بەرامبەر بە پیاوان لە سەرجەم لقەكانی رێكخراوەكەمان تۆماركراوە، 65 پیاو خۆیان كوشتووە و پێنج پیاوی دیكە، لەلایەن هاوسەرەكانیان و بەهاوكاری كەسانی دیكە كوژراون.

باسی لەوەشكرد، لە كۆی ژمارەی سكاڵا و توندوتیژییەكان، 213 حاڵەت دەستبەسەرداگرتنی منداڵ یان جیابووە، 193 حاڵەت دەستوەردانی كەسوكار لە كێشەكانی خێزان، 45 حاڵەت خیانەتی هاوسەری، 37 حاڵەت دەركردنی پیاوی بە تەمەن، 12 حاڵەتی فشاری دەروونی و سێكسی، نۆ حاڵەتی توندوتیژی جەستەیی و هەشت حاڵەتی دەستبەسەرداگرتنی مووچە بووە.

بە وتەی بورهان عەلی، ئەمساڵ شێوازێكی نوێی توندوتیژی بەرامبەر بە پیاوان تۆماركراوە، كە پێشتر حاڵەتی لەو شێوەیەیان نەبووە، ئەویش بریتییە لە هەڕەشەی میدیایی و ئەلكترۆنی و ناوزڕاندن یان توندوتیژی سۆشیاڵ میدیا، كە 17 حاڵەت بووە.

خۆكوشتنی پیاوەكانیش بەگوێرەی پارێزگاكان بەم شێوەیە بووە، سلێمانی 26 حاڵەت، هەولێر 23 حاڵەت، دهۆك هەشت حاڵەت، كەركوك شەش و هەڵەبجە دوو حاڵەت بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا