سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم چوار لیوای ئاسایشی خانه‌نشینكرد

پۆڵەتیك پرێس
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەفەرمی خانەنشینكردنی ژمارەیەك لیوای دەزگای ئاسایشی راگەیاند.

بەگوێرەی نوسراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە واژۆی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی لەسەرە و تیایدا هاتووە، پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە264ی رۆژی 10 كانونی یەكەمی ساڵی 2020 بڕیاری خانەنشینكردنی هەریەك لە سەیفەدین عەلی ئەحمەد، حەسەن نوری محەمەد ئەمین، رەفیق محەمەد قادر، ئەنوەر عەزیز باوە حەمەد، دراوە كە سەرجەمیان بە پلەی لیوا لەسەر میلاكی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانن.

لە نوسراوەكەدا ئاماژەبەوەشدراوە، فه‌رمانی خانەنشینكردنی ئەو چوار لیوایەی دەزگای ئاسایشی هەرێم رەوانەی خانەنشینی دەكرێـت، بەمەبەستی تەواوكردنی رێكارەكانی خانەنشینیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا