پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و لە ئێستادا بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت کەمتر لە 85 دۆلارە.
بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 84 دۆلار و 89 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 77 دۆلار و 24 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەم دابەزینەی نەوت هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەجۆرێک کە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە.