عێراق زیاتر لە 8 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەمریکا کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەرایەتی وزەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، عێراق زیاتر لە 8 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا.

بەڕێوبەرایەتی وزەی ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە ئاشکرایکرد، لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا عێراق 8 ملیۆن و 190 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەمریکا کردووە، هەروەها  بە بەردەوامی ڕۆژانە 273 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، لە هەفتەی یەکەمی مانگی حوزەیراندا، عێراق ڕۆژانە 555 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەمریکا کردووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا