وەزیرێکی پارتی کارەبای سلێمانی کەمدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئومێد قەرەداغی مامۆستای زانكۆ و شارەزاری بواری ئابوری ئاشکرایکرد، “وەزیری کارەبای هەرێم پێداگربووە لە کەمکردنەوەی کارەبای سلێمانی”.

ئومێد قەرەداغی لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک بابەتێکی بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، “کارەبای نیشتمانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین کەمکراوەتەوە”.

بەگوێرەی قسەکانی ئومێد قەرەداغی، “پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەرین تەنها بە 27% دیاریكراون، لە كاتێكدا كارەبای پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران بە 43.9% دیاریكراون”.

باسی لەوەشکرد، “بەشێك لە بەڕێوەبەرە گشتییەكان و لێپرسراوەكانی وەزارەتی كارەبا بەم دابەشكردنە ڕازینەبوون و وەزیری كارەبا بە پێداگیری خۆی تێیپەڕاندووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا