پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر شەقامی شارباژێڕ سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر شەقامی شارباژێڕ ( تونێلی پێشڕەو بۆ هەواری شار) ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئوتومبیل لە جۆرەکانی (کرۆلا و مازدا) ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا”.
ئەوەشی خستەڕوو، “هۆکاری ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئوتومبیلی جۆری تۆیۆتا کرۆلا بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵ و نەمانی برێک وەردەگەڕێت و دەپەڕێتەوە بۆ ئەوبەری شەقامەکە و خۆی دەکێشێت بە سەقفی ئوتومبیلی مازداکەدا، دواتر دەکەوێتە ناو پڕۆژەی بەرزاییەکانی سلێمانییەوە”.
ڕاشیگەیاند، “بەداخەوە شۆفێر و دوو سەرنشینی ناو ئوتومبیلی مازداکە گیانیان لەدەستدا”.