كازمی: رێز لە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی دەگرین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەبارەی پڕۆژەی یاسای “پشتیوانی ئاسایشی خۆراك” كە پێشكەشی ئەنجوومەنی نوێنەران كراوە، كازمی رایگەیاند، ئەم پڕۆژە یاسەیە دەبێتە پاڵپشتی بۆ رێكخستنەوەی بازاڕ و رێگەگرتن لە دروستبوونی گرانی، لە بەرامبەردا حكومەتی عێراقی رێز لە تەواوی دەقە دەستوورییەكان و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دەگرێت.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تییدا هاتووە، كارەكانی حكومەتی ئێستای عێراق بە گوێرەی دەستوور بەڕێوەدەچن، بۆ رێگەگرتن لە دروستبوونی كێشەی ئابووری بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك لە جیهاندا، حكومەت بۆ دەستەبەری بەشەخۆراك بۆ هاووڵاتیان و دابینكردنی هاوكاری بۆ نەپچڕانی كارەبا لە وەرزی هاویندا، پڕۆژە یاسای “پشتیوانی ئاسایشی خۆراك”ـی پێشكەش بە ئەنجوومەنی نوێنەران كرد.

مستەفا كازمی راشیگەیاند، پڕۆژە یاساكە بە گشتی پێكهاتووە لە پاڵپشتی چاودێری كۆمەڵایەتی و پاراستنی چینی هەژاران، دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ شارەكان و هەلی كاریش بۆ بێكارەكان دابین دەكات، جیا لەوەش هاوكارێكە بۆ رێگەگرتن لە گرانبوونی نرخی كاڵا و پێشهاتەكانی گۆڕانی كەشوهەوا.

ئەوەشی خستەڕوو، دەستەبەر نەبوونی هەموو ئەمانە، دروستكردنی بەربەستە لەبەردەم كاری حكومەت، ئەركییەتی داواكارییەكانی گەلی عێراق دابین بكات.

وتیشی: حكومەت داوا لە هەموو لایەك دەكات چارەسەری ئەم دۆخە ناهەموارەی عێراق بكەن.

ئەم راگەیەندراوەی مستەفا كازمی دوای ئەوە دێت دادگای باڵای فیدراڵی عێراق پرۆژە یاسای پشتیوانیكردنی ئاسایشی خۆراكی هەڵوەشاندەوە بەهۆكاری ئەوەی حكومەتی كاربەڕێكەری رۆژانە ناتوانێت پرۆژە یاسا ئامادەبكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا