پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای سامسۆنگ تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ گالاکسی ئێم40 دەخاتەڕوو.
مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی ئێم40 کێشەکەی 198 گرامە، شاشەکەیە لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری کوالۆکم ئێس ئێم6375 سناپ دراگۆن695 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ619ی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفەیەکی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4900 میلی ئەمپێرە.