تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی نۆکیا

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای نۆکیا تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی نۆکیا جی25 دەخاتەڕوو.

مۆبایلی نۆکیا جی25 کێشەکەی 189 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.58 ئینج و دیقەی پیشاندانی2408/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6833 دایمێنسیتی700 فایف جی و چارەسەرکەری مالی جی57 ئێم سی توی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی لەبەشی پشتەوە بەدیقەی(50+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا