پۆڵەتیک پرێس
جەستە پێویستی بە سیستمێکی خۆراکی تەندروست هەیە بۆئەوەی وزەی لێوەربگرێت و بە تەندروستی گەشە بکات، هەندێک لە خواردنەکان ڕێگری لە بێهێزی جەستە دەکەن و وزە بە لەش دەبەخشن.
لەڕێگای ئەم خواردنانەوە وزەیەکی زیاتر بەدەست بهێنە:
-سەوزەوات و میوە فرێشەکان ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزاکانیان تێدایە، ڕێگری لە بێهێزبوونی جەستە دەکەن، ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانیان تێدایە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەدەن کە دەبنە هۆی بێهێزبوونی جەستە، هەروەها دەوڵەمەندن بە ئاو ڕێگری لە وشکبونەوەی جەستە دەکەن کە هۆکارێکە بۆ دابەزینی بەرگری لەش.
-پرۆتینە بێچەورییەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە سیستمی خۆراکی هەموو تاکێکدا هەیە، گۆشتە کەم چەورییەکانی وەک مریشک و ماسییەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی جەستە هەیە بەتایبەتی دڵ، هەروەها وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشن.
-چەرەساتەکان ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانیان تێدایە و سەرچاوەیەکی سەرەکی وزەن، کالۆریان کەمە و بەئاسانی هەرس دەبن ئەمەش سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە.