پۆڵەتیک پرێس
لە وەرزی زستاندا بەهۆی ساردی کەش هەوا و نزمبونەوەی پلەی گەرما پێست روبەڕووی وشکبونەوە دەبێتەوە، تەنها پێستی دەموچاو دوچاری ئەو وشکبونەوەیە نابێتەوە بەڵکو دەست و قاچەکانیش.
چوار ڕێنمایی بۆ ڕێگریکردن لە وشکبونەوەی پێست لە وەرزی زستاندا:
-هەرکاتێک دەموچاو یان دەست و قاچەکانت شت پێویستە ڕاستەوخۆ دوای شتنەکە کرێمی شێدارکردنەوەیان بۆ بەکاربهێنیت بۆئەوەی وشک نەبنەوە.
-بەشێکی زۆری خەڵک وابیردەکەنەوە دژەخۆر تەنها بۆ وەرزی هاوین بەکاردێت، بەڵام وانییە دەبێت لە وەرزی زستانیشدا دژەخۆر بەکاربهێنرێت، چونکە پێست لە تیشکی سەروبنەوشەی دەپارێزێت.
-لەدوای ڕۆژێکی سارد و پڕ لەکار لە وەرزی زستاندا شتنی دەموچاو، دەست و قاچ بە ئاوی گەرم لەوکاتەدا ئارامییەکی زۆرت پێدەبەخشێت، بەڵام دواتر دەبێتە هۆی وشکبونەوەیان، بۆیە پێویستە ئاوی گەرم بەکارنەهێنرێت بەڵکو ئاوێکی شلەتێن کە تینی گەرمی زۆر کەم بێت بەکاربهێنرێت.
-گرنگیدان بە خواردنی سەوزەوات و میوەکان خاڵێکی دیکەی زۆر پێویستە، سەوزەوات و میوەکان سوودێکی تەندروستی زۆریان هەیە یارمەتی شێدارکردنەوەی پێست دەدەن و ڕێگری لە وشکبونەوە و قڵیشانی دەکەن.