پۆڵەتیک پرێس
هێزه ئه‌منییه‌کانی له هه‌ولێر، توانیان مافیایه‌کی شاره‌که ده‌ستگیر بکه‌ن به‌ناوی (له‌زگین هه‌رکی) که چه‌ند کارێکی مافیای کردووه وه‌ک (کوشتنی برای هونه‌رمه‌ندی میللی رۆمی هه‌رکی، کوشتنی خوشکێکی خۆی، کوشتنی پاسه‌وانێکی خۆی، وه‌رگرتنی سه‌رانه و په‌لاماری خه‌ڵک).
بەپێی زانیارییەكان ماوەیەكی زۆرە دەزگا ئەمنییەكان هەوڵدەدەن ئەو كەسە دەستگیر بكەن، بەڵام هەوڵەكانیان سەركەوتوو نەبووە، دواتر لە رۆژی 25ی ئەم مانگە توانراوە دەستیگری بكەن.
لە چەند رۆژی رابردوشدا، پۆلیسی پارێزگای هەولێر چەندین كەسی دەستگیركرد، ئەوەش بەهۆی ئەوەی پێچەوانەی یاسا‌و رێنماییەكان، خاوەنی باڕو قورماخانە بوون.