پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عێراق گۆڕی و ژنێکی لەجێگای ماتیۆ تۆلەر دانا.
کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدن بڕیاریداوە باڵیۆزی وڵاتەکەی لە چەند وڵاتێک بگۆڕێت لەنێویشیاندا عێراق.
ئەوەش هاتووە، بایدن ئەلینا رۆمانۆڤسکی هەڵبژاردووە وەک باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق.
ئەلینا رۆمانۆڤسکی ئەندامی پیشەگەری خزمەتگوزاری جێبەجێکاریی باڵایە و لە ئێستادا باڵیۆزی ئەمریکایە لە کوەیت.