پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە زیندانی سەنجان لە تورکیا بە بەهانەی وتنی گۆرانی کوردی و هەڵپەڕکێی کوردی، سزای 51ژنە کوردی زیندانیدرا.
ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند، ژنە سیاسەتمەداری کورد، ئایلا ئاکات ئاتا لەگەڵ 50ژنی کوردی زیندانیتر ، لە زیندونی سەنجانی تورکیا سزادران، بە بەهانەی ئەوەی لە ساڵیادی دەستپێکردنی جەنگی چەکداریی پەکەکە لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، گۆرانییان بە کوردی وتوە و هەڵپەڕکێی کوردییان ئەنجامداوە، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ ئەنجامدراوە.
لە کاتی لێکۆڵینەوەدا، یڵدرم، ژیان ئاتەش و رۆژدان ئەرەز توندوتیژی و ئەشکەنجەیان بەرامبەر ئەنجامدراوە.
وا بڕیارە ئەگەر دەسەڵاتی دادگا بۆ سزادان، سزای سەر ئەو 51 ژنە هەڵنەوەشێنێتەوە ئەوا لە دادگای باڵای تاوانەکان سکاڵا لە دژی بڕیارەکەیان تۆمار دەکرێ.