راوێژكاری ئەردۆغان: شەڕ لەگەڵ میسر ناكەین

پۆڵەتیك پرێس:

یاسین ئۆكتای راوێژكاری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا هەموو مەترسییەكانی سەرهەڵدانی شەڕی نێوان سوپای توركیا و میسری لەسەر لیبیا ڕەواندەوە كاتێك دەڵێت: هەرگیز شەڕ لەگەڵ سوپای میسردا روونادات.

یاسین ئۆكتای لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی العربی 21 وتی: نەچووین لیبیا داگیربكەین، چووین ئاشتی بەرقەرار بكەین، لیبیا رادەستی خەڵكەكەی دەكەین، میسریش ئەوە بكات هیچ كێشەیەك نابێت.

وتیشی: هەرچەند ناكۆكی سەرەكی بەتایبەت لەنێوان ئەردۆغان و سیسیدا هەبێت، بەڵام دەبێت لێكنزیكبوونەوە لەنێوان دوو دەوڵەتی میسر و توركیادا هەبێت وەك گەل و حكومەت.

ئاشكراشیكرد زانیاری وردی نییە لەسەر لێكنزیكبوونەوەی ئەنقەرە و قاهیرە لەسەر لیبیا، بەڵام وەك بیستویەتی لێكنزیكبوونەوەیەك هەیە لەنێوان لایەنەكاندا.

راشیگەیاند، پێویستە لەسەر سوپای میسر شەڕی سوپای توركیا نەكەن لە لیبیا، سوپای میسر سوپایەكی بەهێز و گەورەیە و رێزی لێدەگرین.

ئاماژەی بەوەشكرد ئیمارات و فەرەنسا دەیانەوێت سوپای میسر بە گژ سوپای توركیادا بكەن، بەڵام ئەوە مەحاڵە، شەڕ ڕوونادات، ئەوەش واتای ترس نییە، بەڵام چاوەڕوانی دەستدرێژی سوپای میسری ناكەین بۆ سەر توركیا و هیوادارین نەیكەن، ئێمە نامانەوێت شەڕ لەگەڵ هیچ وڵاتێكی ئیسلامیدا بكەین.

لە ماوەی رابردوودا مەترسی هەڵگیرسانی شەڕی نێوان سوپای توركیا و میسر هەبوو، دوای ئەوەی سوپای حكومەتی تەرابلوس بەپشتیوانی سوپای توركیا پێشڕەوی كرد بەرەو سێرت و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسریش شارەكەی وەك هێڵی سور ناوبرد و بڕیاری دەستوەردانی سەربازی دا لە كاتی هێرشكردنەسەری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا