پۆڵەتیک پرێس
هەموو کەسێک لەژیانیدا توشی ژەهراویبوون دەبێت ئەگەر بۆ یەک جاریش بێت، بەڵام نیشانەکانی دەگۆڕێت بەپێی ئەو ماددەیەی پێی ژەهراوی بووە.
بەشێوەیەکی گشتی ژەهراویبوون بەهۆی بەکتریا یان ڤایرۆسەوە دەبێت، لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەکانیدا پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکرێت و چارەسەربکرێت، چونکە ژەهراویبوون مەترسیدارە و نابێت پشتگوێ بخرێت، زۆربەی کات ژەهراویبوون بەهۆی خواردنی ماددەیەک یان هەڵمژینی ماددەیەکەوەیە و هەندێک جاریش چەندین هۆکاری دیکەی هەیە وەک:
-لەڕێگەی پێستەوە
-لەڕێگەی دەرزی لێدانەوە
-لەئەنجامی بەرکەوتنی تیشک
-ژەهراویبوون بە شوێن دەمی مار و مێروەکان
-ژەهراویبوون بە خواردنی خراپ و ژەهراوی
-خواردنەوەی ئاوی پیس بە ماددە کیمیاییەکان وەک ئاوی کشتوکاڵی
-ژەهراویبوون بە دەرمانەکان، وەک زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی هەندێک لە ڤیتامینەکان.
نیشانەکانی ژەهراویبوون:
-سکچوون
-ئازاری گەدە
-هەرگێژخواردن و بێهێزی
-بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش
-لەدەستدانی خواستی خواردن
-لەرز
-سەرئێشە
-قورسی شت قوتدان
-قورسی هەناسەدان
-دەرکەوتنی لیر
-سووتانی چواردەوری دەم و لوت
-تێکچوونی بینین
-لەحاڵەتی زۆر قورسدا لەوانەیە کەسەکە لەهۆش خۆی بچێت