پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
باڵیۆزخانەی عێراق لە ڕۆما، ئەمڕۆ شەممە بەشداەی دەکات لە یادکردنەوەی ئەو 19 ئیتاڵیەی لە تەقینەوەیەکی قاعیدەدا لە باشوری عێراق شەهید بوون، بەبۆنەی ڕۆژی نیشتیمانی بۆ یادکردنەوەی شەهیدان.
باڵیۆزخانەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “خوێنی ئەو مەدەنی و سەرباز و ئیتاڵیانەی لە ناسریە ڕژاوە تێکەڵ بە خوێنی شەهیدانی عێراق بووە، ئەو قوربانیانە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە سەقامگیری عێراق و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات”.
باڵێۆزخانەی عێراق ڕێزی خۆی بە کەس و کاری ئەو شەهیدانە پێشاندا، کە لە تەقینەوەکە بوونە قوربانی.
سەفیە سوهەیل بالیۆزی عێراق لە ئیتاڵیا بانگهێشتی سەرۆکی شارەوانی ڕۆما و کەس و کاری قوربانیەکانی کرد، بۆ ناسریە جەختی لە پەیوەندی هاوبەشی خوێنی قوربانیەکان کردەوە.