ئێران سورە لەسەر داخستنی تۆڕەكانی ئینستاگرام و واتسئاپ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیای ئێران بڵاویكردەوە، رۆژی یەك شەممە، ئەو مۆڵەتە تەواو بوو، كە دەسەڵاتدارانی تاران بۆ كۆمپانیای مێتا دایاننابوو لە بارەی داخستنی تۆڕەكانی ئینستاگرام و واتسئاپ.

بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسانی ئێران، ئەگەر ئەو كۆمپانیایە وەڵامی داواكارییەكانی وڵاتەكەیان نەداتەوە، ئەوا پلاتفۆرمەكانی ئینستاگرام و واتسئاپ بۆ هەمیشە لە ئێران دادەخرێن.

سەنتەری نیشتمانی بواری ئینتەرنێت لە دوو نامەدا بۆ كۆمپانیای مێتا ئاماژەی بە كۆتایی وادەكە كردووە.

ئەبولحەسەن فەیروزئابادی سەرۆكی سەنتەرەكە رایگەیاندووە، ئەگەر مێتا وەڵامی ئێران نەداتەوە، ئەوا دەسەڵاتی دادوەری ئێران بۆ هەمیشە ئەو پلاتفۆرمانە دادەخات.

چەند رۆژێك پێش ئێستا، ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران، رایگەیاند، كار بۆ راگرتنی ئەو جیهانە گریمانەییە بە شێوەیەكی هەمیشەیی دەكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا