پۆڵەتیک پرێس
بوونی خواردنی ناتەندروست و گرنگینەدان بە پاککردنەوەی دەم و ددان لەو هۆکارانەن، کە بۆنی دەم ناخۆشدەکەن، ئەمەش بێزاری بۆ کەسەکە و دەوروبەری دروستدەکات، باشترە رۆژانە دووجار دەم و ددان بشۆریت و لە هەندێک خۆراک خۆت بەدووربگریت.
رۆژنامەی میرەری بەریتانی ئاماژەی بە کۆمەڵێک ئامۆژگاریی پزیشکیی ددان هارۆڵد کارتز کردووە، بۆ نەمانی بۆنی ناخۆشی دەم، ئەوانیش:
- گرنگیدان بە ژەمەکانی نانخواردن و پشتگوێنەخستنیان، چونکە پشتگوێ خستنی ژەمەکانی نانخواردن یەکێکە لە هۆکارەکانی دروستبوونی بۆنی ناخۆشی دەم.
- خواردنی چای سەوز، بەهۆی بوونی ماددەی دژە میکرۆب یارمەتیدەرە لە کوشتنی میکرۆب و بەکتریای زیانبەخشی ناو دەم.
- نەخواردنی بڕێکی زۆر لە شیرینی، لەدوای خواردنی شیرینیش باشترە ددان بشۆرێت بۆ ڕێگریکردن لە کلۆربوونی ددان و لەناوبردنی میکرۆب.
- شۆردنی ددان بە مادەی فلۆرید کە لە هەویری دداندا هەیە و هۆکارە بۆ پاککردنەوەی دەم و ددان و سپیکردنەوە و نەهێشتنی بۆنی دەم.
- دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان، کە جگە لەوەی زیانی تەندروستی بۆ جەستە هەیە، هۆکارێکیشە بۆ زەردبوون و خراپبونی ددان و ناخۆشبوونی بۆنی دەم.