تاڵیبان شارێکی دیکەی ئەفغانستانی کۆنتڕۆڵ کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بزوتنەوەی تاڵیبان بە بێ شەڕ شاری جەلال ئابادی کۆنتڕۆڵ کرد، کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان و دەستی بەسەر ئەو رێگایانەدا گرت کە وڵاتەکە بە پاکستانەوە گرێ دەدەن.

لەوبارەیەوە ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ئەفغانی دانیشتووی جەلال ئاباد بڵاویکردەوە، “لە ئێستادا پێکدادان بوونی نییە، چونکە شارەکە لەلایەن فەرمانڕەواوە رادەستی تاڵیبان کراوە”، وتیشی: رێگەدان بە هاتنی تاڵیبان تاکە رێگە بوو بۆ رزگارکردنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی”.

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێکی ئەمنی شارەکە رایگەیاند، “تاڵیبان” رازی بووە دەرچەیەکی پارێزراو بداتە بەرپرسانی حکومی و هێزە ئەمنییەکان، بەمەبەستی جێهێشتنی جەلال ئاباد.

لەدوای ئەوەی شەوی رابردوو شاری مەزار شەریف لە باکوری ئەفغانستان کەوتە ژێر دەستی تاڵیبان، بەشێک لە راپۆرتەکان ئاماژەیان بەوەدا کە لە ئێستادا %90ی وڵاتەکە لەژێر دەستی ئەو بزوتنەوەیەدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا