زیانەکانی خواردنی میوە دوای ژەمەکان

پۆڵەتیک پرێس

هەموو کەسێک سیستمێکی تایبەتی خۆی هەیە لە نان خواردن و خواردنی دوای ژەمەکانیش، بەڵام هەندێک جار ئەو عادەتانە دەبێتە هۆی زیان وەک خواردنەوەی کوپێک چا یان خواردنی میوە دوای ژەمەکان.

میوەکان سوودێکی تەندروستی زۆیان بۆ جەستە هەیە، بەڵام هەندێک کەس دوای خواردنیان هەست بە ئازاری گەدە دەکەن بەتایبەتی دوای خواردنی ژەمەکان، خواردنی میوەکان ڕاستەوخۆ دوای ژەمی نان خواردن لەوانەیە ببێتە هۆی ئازاری گەدە، ئاوسانی سک، سووتانی گەدە و غازات، میوەکان ڕیشاڵیان تێدایە ڕاستەوخۆ خواردنی دوای ژەمەکان هەستی تێربوون زیاتر دەکات ئەمەش دەبێتە هۆی ئازاری گەدە.

طريقة حفظ الفاكهة في المنزل وأفضل حل لمنع التعفن - أخبار صحيفة الرؤية

چەند ئامۆژگارییەک دەربارەی خواردنی میوە:

-میوەکان ڤیتامین و کانزا گرنگەکانی تێدایە بۆیە پێویستە لەکاتی گونجاو بەڕێژەی گونجاو بخورێت بۆئەوەی سوود بە جەستە بگەیەنن.

-نەخواردنی میوە ڕاستەوخۆ دوای ژەمەکان، بەلای کەمەوە دەبێت دوو کاتژمێر بەسەر ژەمەکاندا بڕوات دوای ئەوە میوە بخورێت.

-دەتوانرێت میوە یان شەربەتی میوە وەک ژەمێکی سەرەکی لە ژەمی بەیانیاندا بخورێت سوودێکی تەندروستی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا