كاندیدەكەی كازمی كێشە دروست دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەلیم چەلەبی كاندید كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق‌و ئەوەش كێشەی دروست كردووە.

مستەفا كازمی چەند رۆژێكە سەلیم چەلەبی كاندید كردووە بۆ پۆستی بانگی ناوەندی، بەڵام ئەو پرسە لەناو پەرلەمانی عێراق كێشەی دروست كردووەو كێشەكانیش پەیوەندی بەوەوە هەیە، چەند پەرلەمانتارێك ئەو كاندیدە بە “گەندەڵ” دەزانن‌و داوای پاشگەزبوونەوە لەكاندیدكردنی دەكەن.

لەو بارەوە عالییە نوسێف ئەندامی لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عێراق سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا لەكاندیدكردنی چەلەبی ‌و وتی: ئەو پێشتر راوێژكار بووە لەكابینەكەی عادل عەبدولمەهدی‌و دواتر دوورخراوەتەوەو ئێستاش هێنراوەو كراوە بەكاندیدی پۆستی پارێزگاری بانكی ناوەندی.

پەرلەمانتارەكە باسی لەوەش كردووە، بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستماندان، سەلیم چەلەبی پەیوەندی گوماناوی بەوڵاتێكی بیانییەوە هەیە، كە هەڵگری رەگەزنامەی ئەو وڵاتەشە، ئامۆژگاری كازمیشی كرد، لەكاندیدكردنی پاشگەزبێتەوە.

نوسێف ئەوەشی وت: پۆستی پارێزگاری بانكی ناوەندی پۆستێكی سیادی گرنگەو پێویستە كەسێكی پرۆفیشناڵ و ڕاستگۆ بۆ ئەم پۆستە دەستنیشان بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا