پۆڵەتیک پرێس
خواردنەوە گازیەکان لەهەموو جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوە و زیانێکی زۆریشی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، هەندێک لە مرۆڤەکان خواردنەوە گازیەکان بەشێکی سەرەکی سیستمی خۆراکییانە، هەندێکیش بە پێچەوانەوە لەبەر زیانەکانی زۆر کەم دەیخۆنەوە.
زیانەکانی خواردنەوە گازیەکان:
-زیان بە تەندروستی ددان دەگەیەنێت و بەشی مینای ددان دەخوات، بەپێی توێژینەوە نوێیەکان کاریگەری خراپی خواردنەوە گازیەکان لەسەر منداڵ بەڕێژەی %70یە و لەسەر کەسانی ئاسایش زۆر لەو ڕێژەیە زیاترە، بۆیە پێویستە منداڵان نەیخۆنەوە و کەسانی ئاسایش بەڕێژەیەکی زۆر کەم بیخۆنەوە و لەدوای خواردنەوەشی ددانیان بشۆن.
-خواردنەوە گازیەکان ناهێڵێت جەستە سوود لە ماددە بەسوودەکانی ناو خۆراک ببینێت و هەروەها ڕێژەی شەکری خوێن بەرز دەکاتەوە، ئەمەش زیانی بۆ توشبوانی شەکرە هەیە.
-دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.
-یەکیکە لە هۆکارە سەرەکیەکان کە واتلێدەکات لە خواردنەوە گازیەکان دووربکەویتەوە ئەوەیە دەبێتە هۆی بێهێزبوون و پوکانەوەی ئێسکەکان و کەم خوێنی.
-خواردنەوە گازیەکان خواستی خواردنی منداڵ ناهێڵێت ئەمەش ڕێگر دەبێت لە بەردەم گەشەکردنیدا.