پۆڵەتیک پرێس
پزیشکێکی پسپۆڕ لە بواری خۆراک ڕایگەیاند: ئەو کەسانەی کێشەی قۆڵۆن و هەوکردنی گەدەیان هەیە پێویستە لە خواردنی پیاز دووربکەونەوە.
پزیشکەکە دەڵێت: پیاز سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، بەڵام هەندێک کەس پێویستە لێی دووربکەونەوە، پیاز ڤیتامین، کانزاکان و ڕیشاڵەکانی تێدایە ڕێگری لە هەوکردنەکانی لەش، نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، نەخۆشی شێرپەنجە و شەکرە دەکات.
پیاز تەنها بۆنەکەی ناخۆشە و دەوروبەر بێزار دەکات، پێویستە ئەو کەسانەی کێشەی قۆڵۆن و هەوکردن یان برینی گەدەیان هەیە لە خواردنی پیاز دووربکەونەوە، لەو حاڵەتانەشدا دەتوانرێت بە تەواوی واز لە خواردنی پیاز نەهێنریت، بەڵام دەبێت بەڕێژەیەکی کەم بخورێت.