سود و زیانەکانی بۆدرەی منداڵ

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک، بە شێوەیەکی ڕۆتینی رۆژانە بۆدرە بۆ منداڵەکانیان بەکار دەهێنن، بەڵام زۆر کات دەبینرێ لە لایەن گەورەکانیشەوە بەکار دەهێنرێت، لێرەوە سوودو زیانەکان و چۆنیەتی بەکارهێنانی بۆدرە دەخەینە ڕوو

سوودەکانی بۆدرەی منداڵ

١نەهێشتنی شێ، بۆدرەی منداڵ یەکێکە لەو بەرهەمانەی کە دوای شتنی مندال، بەکار دەهێنرێت بۆ بۆنخۆش کردنی لەشی منداڵەکە هەروەها ڕێگە لە شێی لەش دەگرێت

٢-چارەسەری سووتانەوە، هەندێک کات منداڵان یاخود گەورەش توشی سوتانەوەو سوربوونەوەی پێست دەبن، بەکارهێنانی بۆدرەی منداڵ لەو کاتەدا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە چارەسەر کردنی

٣-دژە ئارەق کردنەوە، هەندێک کات بەهۆی گەرماوە منداڵ ئارەق دەکاتەوە کە ڕەنگە بە هۆیەوە، تەندروستی تێک بچێت بۆیە دەتوانیت بۆدرە لەو شوێنانە بۆدرە دابنێی کە ئارەق دەکەنەوە وەک ژێر باڵەکان

زیانەکانی بۆدرەی منداڵ

١-هەڵمژینی بۆدرەی منداڵ، پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لەسەر چۆنیەتی بەکار هێنانی بۆدرەی منداڵ بە هۆی ئەو ماددانەی تێدا بەکار هاتووە، بەکارهێنانی لە نزیک دەم و لوتی منداڵ هەڵەیە ڕەنگە ببێتە هۆی تێک چوونی باری تەندروستی وەک هەناسە دان، هەندێک کاتیش مردن

٢-شێرپەنجەی هێلکەدان، هەموو لێکۆڵینەوەکان هۆشداری دەدەن، بە خانمان لەسەر بەکار هێنانی بۆدرەی مناڵ بۆ ناوچە هەستیارەکان هەندێک پێیان وایە کە توشی شێرپەنجەی هێلکەدانیان دەکات، بەڵام هەندێک لێکوڵینەوەش دەڵێن کە پەیوەندیان بەیەکەوە نیە، لە هەموو بارودۆخێک دا بەکارهێنانی بە ڕێژەیەکی زۆر، ڕەنگە کاریگەری هەبێت لەسەر تەندروستی

چۆنیەتی بەکار هێنانی بۆدرەی منداڵ
پێویستە بڕێکی زۆر بەکار نەهێنرێت، هەروەها دایکان دەبێت هەوڵ بەن بۆدرە نەخەنە سەو شوێنە هەستیارەکانی مناڵان بەڵکو لە سەر قاچەکان دایبنێن باشترە، بەکارهێنانی بۆدرە لە دەروبەری لوت و چاو هەیەڵەیە و توشی هەستیاریت دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا