پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی پلاندانانی عێراق روپێوییەکی مەیدانی بۆ نرخی خانوبەرە و یەکەکانی نیشتەجێبوون ئەنجام دەدات،رووپێوییەكە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانیشەوە دەگرێتەوە.
نیدا حسێن عەبدوڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندن، لە ناوەندی سەرژمێری وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندووە، روپێوییەکی مەیدانی بۆ دیاری کردنی نرخی سەرجەم خانووبەرە و یەکەکانی نیشتەجێبوون، دەستیپێکردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، روپێوییەكە بۆ یەكەم جارە لە عێراق ئەنجام دەدرێت و بە سێ قۆناغ سەرجەم ناوەند و قەزا و پارێزگاکان دەگرێتەوە و شوێنەکانی نیشتەجێبوون بەسەر (بەرز و ناوەند و نزم) لەڕووی نرخەوە دابەش دەکرێن.