واشنتن داوا دەکات یوئێن لێکۆڵینەوە لە بوونی ڕەگەزپەرستی لە ناوخۆی ئەمریکا بکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوا لە شارەزایانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لێکۆڵینەوە لەو تۆمارانە بکەن کە ئاماژە بە ڕەگەزپەرستی بەرامبەر ئەمریکیە بە ڕەگەز ئەفریقیەکان لەناوخۆی وڵاتەکەیدا دەکەن.

ئەم داوایەی ئیدارەکەی بایدن هەڵوێستێکی تەواو پێچەوانەیە لەگەڵ هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کە لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکانی لەوبارەیەوە ڕەتدەکردەوە.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئیدارەکەی بایدن پێشوازی لە پێکهێنانی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لە لایەن کۆمەڵێک پسپۆڕەوە کە ڕاسپێردراون بە لێکۆڵینەوە لە توندوتیژی پۆلیس لە دژی ” خەڵکی بە ڕەگەز ئەفریقی ” لە سەرانسەری جیهاندا .

لە بەیاننامەیەکدا بلینکن ئاماژەی بەوە کردووە، “پێویستە گەلانی خاوەن بەرپرسیارێتی ڕێگە لە خەمڵاندنی تۆماری مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتەکانیان نەگرن، بەپێچەوانەوە دەبێت داوای ئەمە بکەن بۆ ئەوەی دۆخی مافی مرۆڤ باشتر بکەن”

ئەم هەڵوێستەی ئیدارەکەی بایدن، تەواو پێچەوانەیە لەگەڵ هەڵوێستی ئیدارەی پێشووی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ، کاتێک ترەمپ و هاوپەیمانەکانی  ڕووبەڕووی ئەو خۆپیشاندانە بەرفراوانانەی ئەمریکا بوونەوە کە ئەمریکایان هەژاند، ئەوەش لە دوای کوشتنی جۆرج فلۆید، کە کەسێکی ڕەشپێستی ئەمریکی بوو بە دەستی پۆلیسێکی سپی پێست لە 25 ی ئایاری 2020.

ترەمپ لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا چەندین جار بوونی ڕەگەزپەرستی ڕێکخراوی لە وڵاتەکەی ڕەتدەکردەوەو هەموو ڕەخنەیەکیشی بەرامبەر مێژووی ئەمریکا لەوبارەیەوە ڕەتدەکردەوە، تا ئێستاش زۆرینەی ئەندامانی پارتی کۆماری هەمان بۆچوونی ترەمپیان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا