حکومەتی هەرێم: چاکسازییەکان کاریگەری زۆری لەسەر کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داهات هەبووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا چاکسازییەکان کاریگەری زۆری لەسەر کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهاتەکان هەبووە، بە تایبەت لە بواری باج و گومرگ.

ئەمڕۆ هەینی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، “لە ئێستادا داهاتی باج و گومرگ بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو چەند بەرامبەر زیادبووە، بەبێ ئەوەی هیچ بڕێک لە وەرگرتنی باج زیاد کرابێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لە ساڵی 2016 داهاتی گومرگ 0.563 تریلیۆن دینار بووە، لە ساڵی 2017 بووە بە 0.746 تریلیۆن دینار و لە ساڵی 2018 زیادی کردووە بۆ 0.956 تریلیۆن دینار و لە ساڵی 2019 بڕەکە بووە بە 1.566 تریلیۆن دینار و لە ساڵی 2020 بڕەکە بووە بە 1.408 تریلیۆن دینار و لە ساڵی 2021 بۆ 1.691 تریلیۆن دینار زیادی کردووە و لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی2022یش داهاتی گومرگی هەرێمی کوردستان 0.848 تریلیۆن دینار بووە”.

باسی لەوەش کرد، ” بەپێی ئامارێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2016 دا داهاتی باج 179 ملیار دینار بووە، لە ساڵی 2017 دا ئەو بڕە بۆ 206.6 ملیار دینار و لە ساڵی 2018 بۆ 308.5 ملیار دینار و لە ساڵی 2019 دا بۆ 627.4 ملیار دینار زیادی کردووە، بەڵام لە ساڵی 2020 بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بڕەکەی بۆ 578 ملیار دینار کەمبووەتەوە و لە ساڵی 2021 یشدا بووە بە 796.2 ملیار دینار و تەنیا لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2022 یش 418.8 ملیار دینار داهاتی باج لە هەرێمی کوردستان کۆکراوەتەوە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا