پۆڵەتیک پرێس
توێژینەوەکان دەریانخستووە خواردنی تەندروست تەنها سوودی بۆ جەستە نییە، بەڵکو چەندین خواردن هەیە یارمەتی نوستنێکی ئارام و تەواو دەدات.
ئەو خواردنانەی یارمەتی نوستن دەدەن:
-کیوی
یەکێکە لە گرنگترین میوەکان کە ڕیژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە بەتایبەتی ڤیتامین سی و ئی و کانزای پۆتاسیۆم، بەپێی توێژینەوەکان خواردنی دوو کیوی کاتژمێرێک پێش خەوتن یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی زو خەوت لێبکەوێت و بەشێوەیەکی قوڵ و ئارام بخەویت.
-گێلاس
یەکێکە لەو میوانەی تامی شیرین و ترشی بەیەکەوە تێدایە، ئەو کەسانەی ڕۆژانە دوو کوپ شەربەتی گێلاس دەخۆنەوە خەوێکی باشتر و ئارامتریان دەبێت.
-ئەو خواردنانەی مادەی تریبتۆفانیان تێدایە
شیر، ماست، مۆز، هێلکە و هەنگوین یارمەتی کەسەکان دەدەن بەشێوەیەکی قوڵتر بخەون.
-ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدرات
نانی بۆر و پەنیرەکان کە دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدرات خواردنیان بەڕێژەیەکی گونجاو یارمەتی خەوێکی زیاتر دەدات.
-ماسی
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە ماسیە چەورەکان یارمەتی خەوێکی باشتر دەدەن، ئەو کەسانەی هەفتەی سێ ڕۆژ ماسی سەلەمون دەخۆن خەوێکی باشتریان هەیە بەراورد بە کەسانی دیکە.
-چەرەساتەکان
چەرەساتەکانی وەک بادەم، گوێز، فستق و گازۆ سوودیکی زۆریان بۆ خەوێکی ئارام هەیە، چونکە مادەی میتۆلانین و کانزا سەرەکیەکانی وەک مەگنسیۆم و زینکیان تێدایە