پۆڵەتیک پرێس
سیستمی خۆرای دەوڵەمەند بە میوە و سەوزەوات و ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆری هەیە و ڕێگری لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک و نەخۆشیەکانی گورچیلە دەکات و کرداری گورچیلە باشتر دەکات.
سێ خواردنەوەی سروشتی یارمەتی باشترکردنی کردارەکانی گورچیلە دەدەن و ڕێگری لە نەخۆشیەکانی گورچیلە دەکەن:
-شەربەتی بلوبێری
لەش لە ژەهرەکان ڕزگار دەکات، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە کە یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری لەش دەدات و ڕێگری لە کێشەکانی گورچیلە دەکات.
-شەربەتی سێو
یارمەتی گورچیلە دەدات لە ژەهرەکان ڕزگاری بێت، دژەئۆکسانی تێدایە ڕێگری لە توشبوون بە نەخۆشیە جیاوازەکانی شێرپەنجە دەکات.
-شەربەتی سندی
شەربەتی سندی یەکێکە لەو شەربەتانەی گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ پاککردنەوەی گورچیلە لە ژەهرەکان و ڕێگری کردن لە نەخۆشیەکانی گورچیلە.