پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای هواوی بازنێکی زیرەک بەناوی باند6 پڕۆ و ئامێرێکی زیرەکیش بۆ منداڵان لەم مانگەدا دەخاتە بازاڕەوە.
هواوی خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕاگەیاندنی کاتژمێری وەچ فۆڕ ئێکس پڕۆ و بازنی باند6 پڕۆ، هواوی لە ماوەی سێ مانگی ڕابردودا بازنی باند6ی خستە بازاڕەوە.
هەروەها هواوی خۆی ئامادە دەکات ئامێری ئیکۆ شۆ فایف و ئامێری تەلەفزیۆنی ئێسی زیرەک و سمارت سکرین ئێکسی نوێ بخاتە بازاڕەوە، لەگەڵ ئەوانەشدا بڕیارە هواوی لە ماوەی داهاتودا چەندین ئامێری زیرەک دروست بکات، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەکی دەربارەی ئەو ئامێرانە نەخستۆتەڕوو.