لینۆڤۆ سێ تابلێتی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای لینۆڤۆ هەرسێ تابلێتی لینۆڤۆ پاد بڕۆ، لینۆڤۆ پاد پڵەس ١١، لینۆڤۆ پاد ١١ دروست دەکات.

تایبەتمەندیەکانی ئامێری لینۆڤۆ پاد پڕۆ، ئەستوریەکەی ٥.٨ ملیمە، کێشەکەی ٤٨٥ گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی ١١.٥ ئینج و دیقەی پیشاندانی ١٦٠٠/٢٥٦٠ پێکسڵ و شەپۆلی ٩٠ هێرتز و دووری ١٦:١٠، تێکڕای ڕووناکیەکەی لە ٤٢٠ نیتەوە دەگاتە ٦٠٠ نیت، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ٨٧٠ی تێدابەکارهاتووە، خێرای پاتریەکەی ٨٦٠٠ میلی ئەمپێرە.

ئامێرەکە چوار بڵنگۆی بە توانای ١.٥ وات بۆ هەریەکێکیان هەیە کە کۆی هەمووی دەکاتە شەش وات، ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابیتە، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی هەیە، دوو کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی( ١٣+٥) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سیڵفیەکەشی هەشت مێگاپێکسڵە، چاوەڕوان دەکرێت لە ٣١ی مانگی ئایاردا بە نرخی ٣٩٠ دۆلار بخرێتە بازاڕەوە.

تایبەتمەندیەکانی ئامێری لینۆڤۆ پاد پڵەس ١١، شاشەکەی لەجۆری ئێڵ سی دیە بەقەبارەی ١١ ئینج و دیقەی پیشاندانی ١٢٠٠/٢٠٠٠پێکسڵ و شەپۆلی ٦٠ هێرتز، چوار بڵندگۆری دەنگی بە توانای ٦ وات هەیە، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ٧٥٩ جی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی شەش گێگابایتە و میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە.

دیقەی کامێرا بنەڕەتیەکی ١٣ مێگاپێکسڵە و دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، خێرای پاتریەکەی ٧٧٠٠میلی ئەمپێرە، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی هەیە، چاوەڕوان دەکرێت لە ٣١ی مانگی ئایاردا بەنرخی ٢٥٠ دۆلار بخرێتە بازاڕەوە.

تایبەتمەندیەکانی ئامێری لینۆڤۆ پاد ١١، شاشەکەی لەجۆری ئێڵ سی دیە بەقەبارەی ١١ ئینج و دیقەی پیشاندانی ١٢٠٠/٢٠٠٠ پێکسڵ، چوار بڵندگۆی دەنگی بە توانای چوار وات هەیە، دیقەی کامێرا بنەڕەتیەکەی ١٣ مێگاپێکسڵە و دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە.

چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ٦٦٢ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی ٦٤ گێگابایتە، خێرای پاتریەکەی ٧٧٠٠ میلی ئەمپێرە، دەرچەی یە ئێس بی تایپ سی هەیە، بەنرخی ١٧٠ دۆلار بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا