پێنج ڕێگای سروشتی بۆ نەهێشتنی بەکتریای گەدە

پۆڵەتیک پرێس

کارێکی قورسە بتوانیت لە ڕێگەی بەکارهێنانی دەرمانی پزیشکیەوە، بۆ ماوەیەکی زۆر بتوانیت چارەسەری بەکتریای گەدەت بکەیت.

بەپێی بڵاوکراوەکان، بەکتریای گەدە کاریگەری لەسەر دوو لەسەر سێی دانیشتوانی جیهان هەیە، بۆ دوور کەوتنە لە کاریگەرییە لاوەکیەکانی دەرمانی پزیشکی ماڵپەڕە پزیشکیەکان پێشنیاری چەند چارەسەرێکی سروشتیا کردووە بۆ کۆتایی هێنان بە بەکتریای گەدە، چارەسەرەکان بریتین لە.

زەیتی زەیتوون

زەیتی زەیتون، تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە ، هەروەها ترشەکانی ئۆمیگا٣ تیادایە، ڕووبەڕووی ٨ جۆری بەکتریای کرمی شریتی کە دەبێتە هۆی توشبوون بە بەکتریای گەدە.

ئارەقسۆس

ڕێگری دەکات لە گەشەکردنی بەکتریای گەدە، هەروەها برینی گەدە کەم دەکاتەوە بەڵام بەکارهێنانی لە ڕادە بەدەر دەبێتە هۆی هێشتنەوەی شلەی جەستەو، بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن و هەست کردن بە لاوازی ماسولکەکان.

زەیتی لیمۆ

بەپێی ئەو تاقیکردنەوەی ئەنجام دراوە، زەیتی لیمۆ ڕێگری لە بەکتریای گەدە دەکات، بەڵام تاقیکردنەوەکان لەسەر مشک ئەنجام دراون تا ئێستا دیار نیە هەمان کاریگەری لەسەر مریڤ هەیە یاخود نا.

ئالۆڤێرا

لەم دواییانەدا لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە، ئالۆڤێرا کاریگەری لەسەر کەم کردنەوەی بەکتریای گەدە هەیە هەروەها دژە هەوکردنێکی زۆری تێدایە چارەسەرێکی باشە بۆ برینی گەدەو هەوکردنی ڕیخۆڵەکان.

تیشکی سەروو بنەوشەیی

پزیشکان هەندێک کات پەنا دەبەنە بەر چارەسەری ڕووناکی، پێیان وایە بەکار هێنانی تیشکی سەرو بنەوشەیی، کاریگەری هەیە لەسەر بەکتریای گەدە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا