سودە پێشبینی نەکراوەکانی گێلاس

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکانی پسپۆڕی بواری خۆراک، سودە پێشبینی نەکراوەکانی گێلاسیان ئاشکرا کردووە، کە یەکێکە لە میوە هاوینەییەکان.

گێری گانس و سامانسا کاسێتی، پسپۆڕانی بواری خۆراک لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرایان کرد، ئەگەر تۆ کەسێکی ئەتەوێ گرنگی بە تەندروستیت بدەیت گەلاس یەکێکە لە میوانەی پێشبینی ناکەیت چەند بە سوودە.

گێلاس یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی دەرکەوتنی چرچ و لۆچی ژێر چاو، بەهۆی ڕێژەیەکی زۆر ڤایتماین سی تێدایە هەروەها دژە ئۆکسانی تێدایە، ئەو هەوکردنانەی کاریگەرییان لەسەر جەستە هەیە کەمی دەکاتەوە.

میوەی گێلاس ئەگەری توشبوونت بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە، بە هۆی بوونی ماددەی پۆلیفۆنۆلەوە تیایدا، چونکە پێکهاتەکەی گرنگە بۆ دژە شێرپەنجە.

گێلاس یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات، ئاستی پەستانی خوێن ڕێک دەخات هەروەها ئۆکسیدی نیتریکی تێدایە ئەرکەکانی خانەکانی دەمارە خوێنبەرەکان باش دەکات.

هەروەها کاریگەری هەیە لەسەر مێشک و بیرەوەری، مەترسی توشبوون نەخۆشی لەبیرچوونەوەو جۆرەکانی خڵەفان کەم دەکاتەوە.

گێلاس ئەگەری توشبوونت بە نەخۆشیەکانی دڵ کەم دەکاتەوە، هەروەها یارمەتی توشبووانی نەخۆشانی شەکرەی جۆری ٢ دەدات.

بەهۆی هۆرمۆنی میلاتۆنینەوە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت بۆ کۆنترۆڵ کردنی خەو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا