پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی کارەبای هەرێم بڕیاریدا وەک پاڵپشتیەک بۆ قوتابیان و خوێندکاران بڕی پێدانی کارەبا زیادبکات.
ئەمڕۆ سێشەممە کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای هەرێم بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، وەک پاڵپشتی و ئاسانکاری بۆ قوتابیان و خوێندکاران 300 مێگاوات کارەبا زیاددەکرێت.
وتیشی: بەرهەمهێنانی کارەبا لەئێستادا سێ هەزار و 400 بۆ سێ هەزار و 500 مێگاواتە و تێکڕای پێدانی کارەبا سەروو 18 سەعاتە و ئەمڕۆ وەک پاڵپشتیەک بۆ قوتابیان و خوێندکاران بڕیارماندا بەزیادکردنی 300 مێگاواتمان کارەبا.
ئەوەش لەکاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، دەیان هەزار قوتابی و خوێندکاری قۆناغە ناکۆتاکان دەستیانکرد بە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندنی 2020-2021.