لەهەرێم دوو هاوڵاتی ئێرانی دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند، ژن و مێردێک کە هاوڵاتی ئێرانن بەتۆمەتی “دزینی” چەند پارچە شوێنەوارێک دەستگیرکراون.

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، “لەچوارچێوەی هەڵمەتە چڕ و بەردەوامەکانی هێزەکانی ئاسایشی شارەزوور بۆ نەهێشتنی دیاردە دزێو و نەخوازراوەکان و رێگریکردن لەکڕین و فرۆشتنی شوێنەوار، دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون”.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو دوو تۆمەتبارە ژن و مێردن و هاوڵاتی ئێرانن و فارسن، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 63 لەیاسای شوێنەوار لەبنکەی ئاسایشی تەوێڵە دەستبەسەر کراون.

لەئێستاشدا دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو ژن و مێردە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

No description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا