کۆمسیۆن 135 کاندید لە خۆپاڵاوتن دووردەخاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق بڕیاری بۆ دوورخستنەوەی 135 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان دەرکرد.

لەوبارەیەوە میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، بەپێی بڕیاری فەرمی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، 135 کاندید لەنێویشیاندا خالید عوبێدی، وەزیری پێشووی بەرگری عێراق لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان دوورخراونەتەوە.

لە بەیاننامەکەی کۆمسیۆندا هاتووە، ئەو کاندیدانەی دوورخراونەتەوە پێشێلکاری ماددەی 9ی یاسای هەڵبژاردنی ژمارەی 9ی ساڵی 2020یان کردووە و هێشتا لە چوارچێوەی پێکهاتەی وەزارەتەکەیان لە کارکردن بەردەوامن.

پێشتریش لە رۆژی 30 ئایاردا، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بەهۆی پێشێلکاری لە بڕگەی 3ی ماددەی 8ی یاسای هەڵبژاردنەکان، 20 کاندیدی دیکەی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی پێشوەختە دوورخستەوە، لەنێویشیاندا ئەحمەد عەبدوڵا جەبوری سەرکدەی سوننەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا