دوو یاریزانی مانچێستەریونایتد دوورخرانەوە لە هەڵبژاردەی ئینگلاند بۆ یۆرۆی 2020 !

دوو یاریزانی مانچێستەریونایتد لە لیستی یاریزانە بانگێشتكراوەكانی هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا دوور خرانەوە بە بڕیاری ڕاهێنەر گاریس ساوسگەیت

وەك چاوەڕێ دەكرا مەیسن گرینوود ناوی لە لیستی كۆتایی هەڵبژاردەكەیدا بێت دوای ئاستە بەرزەكەی لەم وەرزەدا بەڵام یاریزانەكە لە لە شاری مانچێستەر دەمێنێتەوە بۆ چارەسەر وەرگرتن بۆ پێكانەكەی و بەمەش بێ بەش دەبێت لە جامی یۆرۆی 2020

یاریزانی دووەم جیسی لینگاردە كە سەركەوتوو نەبوو لەوەی سەرنجی ڕاهێنەری هەڵبژاردە ڕاكێشێت بە لای خۆیدا،سەرەڕای ئەوەی دوای ئەوەی بە خواستن ڕوویكردە یانەی وێستهام ئاستێكی نایابی پێشكەش كرد، بۆیە بە بڕیاری ساوسگەیتی ڕاهێنەر دوور خرایەوە

بۆ وەبیر هێنانەوە ڕاهێنەری ئینگلاند ناوی 33 یاریزانی ئاشكرا كردبوو،بەڵام لە كۆتاییدا دەبێت ناوەكان كەم بكرێتەوە بۆ 26 ناو،ئەمڕۆ ئێوارە لیستی كۆتایی ناوەكان ئاشكرا دەكات كە پێویستە حەوت یاریزان دووربخاتەوە

شایەنی باسە جامی یۆرۆ لە بەرواری 11-6-2021 دەست پێدەكات و هەڵبژاردەی ئینگلاند لە كۆمەڵەی چوارەم دایە و كۆمەڵەكەی پێكهاتووە لە هەریەكە لە هەلبژاردەكانی كڕواتیا و سكۆتلەندا و چیك

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا