پۆڵەتیک پرێس
ئێستا لە بازاڕەکانی جیهاندا هەزاران نموونەی مۆبایلە زیرەکەکان دەردەچێت، بەڵام هەندێکیان خواستێکی زۆری خەڵک بەدەست دەهێنن و زۆر بەناوبانگ دەبن.
پڕفرۆشتین مۆبایلەکانی ئەمساڵ:
-یەکێک لە مۆبایلە بەناوبانگەکانی ئەمساڵ کە فرۆشتنێکی زۆری هەبووە مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢٠ ئەڵترایە تایبەتمەندیەکی زۆری هەیە، قەبارەی شاشەکە ٦.٩ ئینجە و دیقەی پیشاندانەکەی ٣٢٠٠/١٤٤٠ پێکسڵە.
مۆبایەلەکە چارەسەرکەری سامسۆنگ ئێکسینۆس ٩٩٠ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی ١٢ گێگابایتە، دیقەی کامێرا بنەڕەتیەکەی ١٠٨ مێگاپێکسڵە.
-یەکێکی دیکە لە مۆبایلە بەناوبانگەکان ئەپڵ ئایفۆن ١٢ پڕۆیە، سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(١٢+١٢+١٢) مێگاپێکسڵ هەیە، چارەسەرکەری ئەپڵ ئەی ١٤ی هەیە، ڕامەکەی شەش گێگابایتە.
-لە لیستەکەدا مۆبایلێکی دیکەی گرنگ هواوی مەیت ٤٠ پڕۆیە، یەکێکە لەباشترین مۆبایلەکان لەڕووی کامێراکەیەوە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(١٢+٢٠+٥٠) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی شاشەکەی ٢٧٧٢/١٣٤٤ پێکسڵە، خێرای پاتریەکەی ٤٤٠٠میلی ئەمپێرە.
-چەندین مۆبایلی دیکەش هەیە تایبەتمەندیەکی زۆر و نرخێکی ڕکابەریان هەیە وایان لێدەکات پڕفرۆشترین مۆبایلەکان بن وەک مۆبایلەکانی: سامسۆنگ گالاکسی ئەی ٧١، ئۆپۆ ڕینۆ فۆر لایت، پۆکۆ ئێکس ٣ ئێن ئێف سی، هۆنۆر تێن ئێکس لایت، زێت تی ئی بلاید ڤی ٢٠٢٠.