پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای لینۆڤۆ لەسێ ساڵی ڕابردودا تەرکیزی زۆری لەسەر پێشخستنی کۆمپیوتەر بوو، بەڵام لەمساڵدا مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات.
لینۆڤۆ مۆبایلێکی نوێ بەناوی Legion Pro دروست دەکات، مۆبایلەکە تایبەتمەندییەکی زۆر لەخۆ دەگرێت لەگەڵ ئەوەشدا تایبەتمەندی زۆری تێدایە بۆ ئەو کەسانەی یارییە ئەلیکترۆنییەکان بەکاردەهێنن.
چارەسەرکەری Snapdragon 888 لە مۆبایلەکەدا بەکارهاتووە وایلێدەکات بەخێراییەکی زۆر لەگەڵ تۆڕی 5g کاربکات، سیستمێکی تایبەتی تێدابەکارهاتووە ڕێگری لە گەرمبونی ئامێرەکە دەکات، بەشێوەیەکی گشتی پێکهاتەکەی لە مۆبایلەکانیLegion دەچێت، کامێراکەی بەشێوەیەک دروستکراوە لەکاتی پێویستدا دێتەدەرەوە و پاشان دەچێتەوە شوێنی خۆی.
مۆبایلەکە دوو دەرچەی بارگاوریکردنی USВ-C هەیە، یەکێکیان توانای بارگاوریکردنەکەی ٦٥ واتە، یەکێکی دیکە توانای بارگاویکردنەکەی ١١٠ واتە، قەبارەی شاشەکەی ٦.٦٧ ئینجە، دیقەی کامێرا بنەڕەتییەکەی ٦٤ مێگاپێکسڵە.