تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ئینفنێکس

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئینفنێکس تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی ئینفنێکس نۆت12 جی96 دەخاتەڕوو.

مۆبایلی ئینفنێکس نۆت12 جی96 کێشەکەی 185 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی1080/2400 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1000 مۆمە، چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ جی96 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی تووی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سیڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا