یەکگرتوو بە كاندیدی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردن دەكات

پۆڵەتیك پرێس

یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان بڕیاریداوە وەك حزب بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق نەكات، بەڵكو لە رێگەی كاندیدی سەربەخۆوە پشتگیری هەڵبژاردنەكە دەكەن.

هێمن ئەسكەندەر بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: “ئێمە وەك حزب بەشداری هەڵبژاردنەكە ناكەین، بەڵام شەش كاندیدی سەربەخۆمان هەیە و پشتگیری لەو كاندیدانە دەكەنین”.

لەبارەی پێكهێنانی هاوپەیمانی هەڵبژاردن بۆ ناوچە كوردستانیەكان وتی “یەکگرتوو هەر لەسەرەتاوە پەرۆشی یەکرێزی و دروستکردنی هاوپەیمانی هێزە کوردستانییەکان بوو و ئامادەیی خۆشی دەربڕی کە کارەکتەرێکی کاریگەری ئەم هەوڵ و هاوپەیمانییەتیە بێ بەڵام دروست نەبوونی ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی هێزەکانی دەسەڵاتە”.

لە راگەیەندراوێكیشدا یەکگرتووی ئیسلامی لیستی کاندیدەکانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق راگەیاند بەم شێوەیە: عمر کۆچەر لە بازنەی زاخۆ، جمال کۆچەر لە بازنەی دهۆک، زهێر خۆشناو لە بازنەی رۆژهەڵاتی هەولێر، د. پەخشان سیان لە بازنەی رۆژئاوای هەولێر، دارا سێکانیانی لەبازنەی باکووری سلێمانی، موسەننا ئەمین لەبازنەی هەڵەبجە و داواش لە لایەنگران و دۆستان دەكەن پشتگیری ئەو كاندیدانە بكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە لە 10ی تشرینی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا