تا دێت کێشەکانی نێوان کریستیانۆ و یۆفانتۆس گەورەتر و قوڵتر دەبێت ؛ دوای ئەوەی دوێنێ یانەی یۆفانتۆس نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و کریستانۆش نەیوانی گۆڵ بکات هاندەران ڕەخنەی تووندیان لە کریستانۆ گرت و پێیان وایە ئەستیڕە پرتوگالێکە تەنیا لە یاریگادا دەسوڕێتەوە .
پاش بەرامبەربوونیان یانەی یوفانتۆس نزیکە تۆپ فۆڕ لەدەست بدات بەشداریکردنی یانەی ناوبراو لە وەرزی داهاتووی یانە پاڵەوانەکان بۆتە جێی گومان .
بەپێی ڕۆژنامەی کۆلیرۆ دیلۆ سپۆڕت بێت ؛ کریستیانۆ ئێستا ناخۆشترین و تاریکترین ڕۆژەکانی لە یۆفانتۆس بەڕی دەکات بەهۆی دابەزینی ئاستی و تۆمارنەکردنی گۆڵەوە ، ڕۆژنامەکە زیاتر دەڵێت کریستیانۆ ئیستا هیچ قورساییەکی نەماوە بۆ یانەکە چونکە لە کۆی سێ یاری پێشوو کریس نەیتوانیوە گۆڵ بۆ یۆفانتۆس بکات .
لە کۆتایدا ڕۆژنامەکە لە زاری هاندەرانەوە دەڵێت تکایە کریستیانۆ بوەستە لە سووڕانەوەی بێ سوود لەنێو یاریگادا .