مۆرینیۆ گاڵتە بە ڕیاڵ دەكات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
جۆزێ‌ مۆرینیۆی پرتوگالی ڕاهێنەری یانەی تۆتنهامی لەندەنی خۆشحاڵی خۆی بە بردنەوەی یانەكەی بەرامبەر برایتۆن دەردەبڕێت لە هەمان كاتدا ڕیاڵ مەدریدی لە بیر نەچووە و لە بارەی ئەوانیشەوە قسەیەكی گاڵتەجاڕی دەكات.

پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لە دوا یاری ڕۆژی یەك شەممەدا یانەی تۆتنهام میوانداری یانەی برایتۆنی كرد و دواجاریش گرێ‌ كوێرەی نەبردنەوەی كردەوە لە سەر یاریگای خۆی و بە ئەنجامی 2 – 1 بردنەوەی تۆمار كرد جۆزێ‌ مۆینیۆی ڕاهێنەر بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: (خۆشحاڵم بەو بردنەوەیە ڕاستە قورس بوو، بەڵام 3 خاڵی گرنگی بۆ دەستەبەر كردین).

مۆو زیاتر لە بارەی ئەنجامەكەوە نەدوا بەڵكو خۆشحاڵی خۆی بە گۆڵەكەی گاریس بێڵ دەربڕی كە پاش گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بۆ تۆتنهام لە ڕیاڵ مەدریدەوە یەكەم گۆڵی خۆی تۆمار كرد و وتی: (گاریس پاش گەشتێكی 7 ساڵی و بردنەوەی چەندان نازناو لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید سوكایەتییەكی زۆری پێ‌ كرا هەر بۆیە ئەویش بڕیاری دا ئەو یانەیە ڕووە و یانە كۆنەكەی خۆی جێبهێڵێت لێرە ئێمە ئامێزمان بۆ گرتەوە ئەویش خۆشحاڵە و پێ‌ دەكەنێت دواجار گۆڵی بردنەوەشی تۆمار كرد دڵنیام بەردەوامیش دەبێت لە داهاتوودا لە سەر پێشكەش كردنی ئاستی بەرز و ناوازە هەر بۆیە ئەگەر ئێستا 5 خولەك كاتم هەبێت دەچمە سەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و تەماشای پەیجی ڕیاڵ دەكەم بزانم چییان نووسیوە لەو بارەیەوە).

دانەر ئەسڵان

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا