درەةگانێکی شەوی ڕابردوو بەسەرکردایەتی پێرێز توانرا کودەتایەکی سپی بەسەر تۆپێدا بکرێت و بەفەرمی خوولی سوپەری ئەوروپا ڕاگەیاندرا و خوودی پێرێز سەرۆکایەتی خوولەکە دەکات .
مانگی داهاتوو بە بەشداری ٢٠ یانە خوولەکە دەست پێ دەکات یانەکانیش بریتین لە ( ڕیاڵ مەدرید ، بارسا ، ئەتلەتیکۆ مەدرید ، مانچستەر یونایتد ، مانچستەرسیتی ، لیفەرپوڵ ، چێڵسی ، ئارسیناڵ ، میلان ، ئینتەر ، یۆفانتۆس ، تۆتنهام ) دواتر چەند یانەیەکی دیکە بەشدار دەبن تا دەگاتە بیست یانە دواتر یانەکان بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەش دەکرێن پاشان لە هەر کۆمەڵەیەک سێ یانە دەگاتە قۆناغی پێش کۆتایی .
خوودی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا هەڕەشەی تووند دەکات بەڵام ئەنجومەنی خوولی سوپەری ئەوروپا هیچ گرنگیەکی پێنادەن و سوورن لەسەر بەڕێووە چونی خولەکەی خۆیان .