پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای شیاومی دوو مۆبایلی نوێ بۆ هەوادارانی یاری بە ناوەکانی Black Shark 4 , Vlack Shark 4 Pro، دروست دەکات.
تایبەتمەندیەکانی Black Shark 4.
١-پێوانەی شاشەکەی ٦.٦٧ ئینجە بە دیقەی 2400×1080پێکسڵ.
٢-خێرایی باتریەکەی ٤٥٠٠ میلی ئەمپێرە.
٣-مۆبایلەکە چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ٨٧٠ 5Gو کوالکۆم ئێس ئێم ٨٢٥٠ ئەی سی تێدایە.
٤-کامێرای سێڵفیەکەی دیقەی ٢٠ مێگاپێکسڵە.
٥-ڕووکاری دەرەوەی سێ کامێرای هەیە، کامێرای سەرەکی دیقەی ٤٨مێگاپێکسڵە، دووەم ٨ مێگاپێکسڵە، سێیەم ٥ مێگاێکسڵە.
٦-مۆبایلەکە بە ٤ جۆر دروست کراوە.یەکەمیان ڕامی ٦ میمۆری ١٢٨ گێگابایت، دووەمیان ڕامی ٨ میمۆری ١٢٨ گێگابایت، سێیەمیان ڕامی ١٢ میمۆری ١٢٨ گێگابایت، چوارەمیان ڕامی ١٢ میمۆری ٢٥٦ گێگابایت.
٧-نرخەکانی بە پێی گێگابایتی میمۆریەکەی دەگۆڕێت، بریتین لەمانە
١-٦/١٢٨ نرخی ٣٨٣ دۆلارە
٢-٨/١٢٨ نرخی ٤١٥ دۆلارە.
٣-١٢/١٢٨ نرخی ٤٦٠ دۆلارە.
٤-١٢/٢٥٦ نرخی ٥٠٥ دۆلارە.
تایبەتمەندیەکانی Black Shark 4 Pro
١-پێوانەی شاشەکەی ٦.٦٧ ئینجە بە دیقەی 2400×1080پێکسڵ.
٢-خێرایی باتریەکەی ٤٥٠٠ میلی ئەمپێرە.
٣-چارەسەری سناپ دراگۆن ٨٨٨و کوالکۆم ئێس ئێم ٨٣٥٠ی تێدایە.
٤-کامێرای سێڵفیەکەی دیقەی ٢٠ مێگاپێکسڵە.
٥-ڕووکاری دەرەوەی سێ کامێرای هەیە، کامێرای سەرەکی دیقەی ٦٤ مێگاپێکسڵە، دووەم ٨ مێگاپێکسڵە، سێیەم ٥ مێگاێکسڵە.
٦-مۆبایلەکە بەپێی ڕام و میمۆریەکەی سێ جۆرە، کە بریتین لە ڕامی ٨ میمۆری ٢٥٦ گێگابایت، ڕامی ١٢ میمۆری ٢٥٦ گێگابایت، ڕامی ١٦ میمۆری ٥١٢ گێگابایت.
٧-نرخەکانیش بەپێی میمۆری و ڕام بریتین لە
١-٨/٢٥٦ نرخی ٦١٥دۆلارە.
٢-١٢/٢٥٦نرخی ٦٩٠ دۆلارە.
٣-١٦/٥١٢ نرخی ٨١٥ دۆلارە.